به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی ، ئەمڕۆ شەمە لە کۆبوونەوەی لیژنەی نەتەوەیی بەرەنگاریی کۆڕۆنا بە ئاماژە بە یەک ساڵەیی کۆڕۆنا لە ئێران، وتی: هەموومان دەزانین کە باشترین ڕێگا بۆ بەرەنگاریی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە کە ڕێگری بکەین لە تووشبوونی و خاڵ و ڕێکارە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرین.
داواشی لە خەڵکی ئێران کرد ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن و جەختیشی کرد کە کۆڕۆنا دەرمانی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی نییە بەڵام ئێمە هەموو دەرمانە باوەکانی جیهان بۆ ئەم ڤایرۆسەمان دابین کرددووە تا ئەمڕۆ.
ئەوەشی وت کە 130 تا 140 ڤاکسێن بۆ کۆڕۆنا لە جیهان دروست بووە کە پێنج یان شەش دانەیان ناوبانگی دەرکردووە و ئەگەر بمانەوێت کە بۆ هەموو جیهان کە حەشیمەتێکی 7.8 ملیاردی هەیە ڤاکسێن دروست کەین ئەمە زۆر کات دەبات و کارێکی دژوارە.
ئەوەشی وت کە بەرهەم هێنانی ڤاکسێن یەکمایەتییە بۆ ئێمە و ڤاکسێنمان لە وڵاتانی دیکەش کرێوە کە لەم حەوتەوە دەس دەکەین بە لێدانی ڤاکسێنەکان.